٢٢ ئازار ٢٠٢١ - ٢٠:٠٥
دەیان کوژراو و بریندا ر لە پەلاماری تیرۆریستانی سەر بە تورکیا بۆسەر حەڵەب

لە ئەنجامی پەلاماری بە ھاوەنی گروپە تیرۆیرستیەکانی سەر بە تورکیا بۆسەر چەند گەڕەکی شاری حەڵەب ، دەیان کەس کوژران و بریندار بوون .

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ێئران ، لە ئەنجامی پەلاماری بە ھاوەنی تیرۆریستانی سەر بە تورکیا بۆسەر چەند گەڕەکێکی شاری حەڵەب ، دوو کەس کوژران و 17 کەسی دیکە بریندار بوون . 

کاربەدەستێکی سەربازیی لە پارێزگەی حەڵەبیش رایگەیاند ، پەلاماری بە ھاوەنی تیرۆریستان بۆسەر دوو گەڕەکی قەرەباڵغی فەروەدوین و ساڵحین بووە . 

ھەروەھا سەرچاوە خۆجێییەکان لە  دەوربەری باکوریی  شاری  حەڵەب باسی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمڕێژکراویان کرد لە ناوەندی شاری ئەلباب کە بووە ھۆی کوژران و برینداربوونی چەند کەسی مەدەنی .

342/